بەهۆی کۆرۆناوە هەڵبژاردنی توێژێكی کەرتێکی تایبەت دواکەوت
  2020-03-04       743       

لقی سلێمانی بەڵێندەرانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت ''بەهۆکاری ڤایرۆسی کۆرۆناوە هەڵبژاردنەکانیان دوا دەخەن''.

ئاوێنە - زریان محەمەد: میران کامیل، وتەبێژی لقی سلێمانی یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان بە ئاوێنەی ڕاگەیاند "وا بریار بوو هەڵبژاردنی لقی سلێمانی یەکێتی بەڵێندەران لە 2 ی 3ی 2020 ئەنجام بدرێت بەڵام لەئێستادا بڕیارماندا ئەو هەڵبژاردنە دوابخەین".

راشیگەیاند "دواخستنەکەمان لە بەر ئەوەى حکومەتی هەرێمی کوردستان رێوشوێنی توندی گرتوەتە بەر بەرامبەر هەر جۆرە کۆبونەوەیەک و دەوامی قوتابخانە و زانکۆکان دواخران و بریارى ئەوە دراوە هەر جۆرە کۆبونەوەیەک کەم بکرێتەوەبە هۆى بوونی فایرۆسی کرۆنا و زیاد بوونی توشبوان لە  سلێمانی".

ئاماژەی بەوەشدا لقی سلێمانی لەسەر راسپاردەى لیژنەى کۆنفرانس بریاری دا کە پرۆسەکە وەک خۆى بمێنیتەوە و پاڵیوراوەکان جێگیرن و هیچ خاڵێکى پرۆسەکە دەستکارى نەکرێت ، تەنها رۆژى دەنگ دان لە 2/3/2020 بخرێتە رۆژی 15/4/2020.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×