پەرلەمانتارێكی عێراق رەتیدەكاتەوە هیچ لێدوانێكی لەبارەی كەمكردنەوەی موچەی فەرمانبەران دابێت
  2020-03-09       976       

حەنین قەدۆ، ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق رەتیدەكاتەوە هیچ لێدوانێكی سەبارەت بە ئەگەری كەمكردنەوەی موچەی فەرمانبەران بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە دابێت و دەشڵێت، كەمكردنەوە یاخود زیادكردنی موچەی فەرمانبەران لە سەڵاحیەتەكانی دەسەڵاتی جێبەجێكردنە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ دوشەممە، بەشێك لە میدیاكانی عێراق لەزاری حەنین قەدۆ، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقەوە بڵاویان كردەوە كە ئەگەر دابەزینی نرخی نەوت بەردەوام بێت، ئەوا بەناچاری كار بە كەمكردنەومەی موچەی فەرمانبەران دەكرێت.

بەڵام ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، حەنین قەدۆ لە بەیاننامەیەكدا رەتیكردەوە هیچ لێدوانێكی لەوبارەیەوە دابێت.

قەدۆ لەبەیاننامەیەكەیدا رایگەیاندوە، هیچ لێدوانێكم سەبارەت بە كەمكردنەوەی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان نەداوە وەك ئەوەی لە هەندێك لە دەزگاكانی راگەیاندن بڵاوكراوەتەوە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رونیكردۆتەوە: بەرپرسیارێتی و ئەركی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، پیادەكردنی پڕۆسەی چاودێری و بەشداریكردنە لە دانانی ئەو یاسایانەدا كە سروشتی داراییان هەیە.

هەروەها ئەوەشی خستۆتەڕو كە كەمكردنەوە یاخود زیادكردنی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان تەنها لە سەڵاحیەت و ئەركی دەسەڵاتی جێبەجێكردنەو ئەوەی زانراوە تا ئێستا هیچ رێكارێك سەبارەت بە زیادكردن یاخود كەمكردنەوەی موچەی فەرمانبەران نەدراوە وێڕای دابەزینی نرخی نەوت بۆ نزیكەی نیوەی نرخەكەی.

ئەو پەرلەمانتارە داواشی لە دەزگاكانی راگەیاندن كردوە وریا بن لە گواستنەوەی زانیارییەكاندا.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×