2020-03-10   1274     
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان
به‌وته‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌كه‌یدایه، به‌و پێیه‌ی توركیا نه‌وت‌و غاز له‌ده‌ره‌وه ده‌كڕێتئ.
ئاوێنه: ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا له‌باره‌ی دابه‌زینی نرخی نه‌وتی خاوه‌وه رایگه‌یاند، دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌به‌رژه‌وه‌ندی توركیایه. چونكه توركیا له‌ده‌ره‌وه نه‌وت‌و غاز ده‌كڕێت‌و پێداویستی ناوخۆ پڕده‌كاته‌وه.
وتیشی، "نه‌ك هه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌یه، به‌ڵكو ئه‌م دۆخه سودی زۆر به‌توركیا ده‌گه‌یه‌نێت".
دوێنێ دوشەممە 2020/3/9 نرخی نەوتی خاو بەرێژەی 25%و بۆ نزمترین ئاستی دابەزی، به‌جۆرێك له‌ساڵی 2016وه دابه‌زینی له‌و شێوه‌یه‌ی به‌خۆوه نه‌دیوه. ئەوەش راستەوخۆ کاریگەریی لەسەر بەهای بۆرسەکانی جیهان دروستکرد.