جۆزیڤ ڤۆتێل، فه‌رمانده‌ی فه‌ره‌مانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا
رایگه‌یاند هیچ گوشارێكیان له‌سه‌ر نییه بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌سوریا له
واده‌یه‌كی دیاریكراودا.
ئاوێنه: جه‌نه‌رال جۆزیڤ ڤۆتێل، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له
دانیشتنێكدا له لیژنه‌ی هێزه چه‌كداره‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی وڵاته‌كه‌ی
رایگه‌یاند"ئه‌وه‌ی ئاڕاسته‌ی رێڕه‌وی كشانه‌وه‌كه ده‌كات ئه‌ركه‌كه‌مانه
له كۆتاییهێنان به رێكخراوی داعش، ئه‌وه‌ش خاڵی بنه‌ڕه‌تی سه‌رنجمانه. دڵنیایی
ده‌ده‌ین كه هێزه‌كانمان ده‌پارێزین و به‌شێوه‌یه‌ك ناكشێینه‌وه كه مه‌ترسی له‌سه‌ر
هێزه‌كانمان زیاتر بێت."
وتیشی"له‌ئێستادا له‌ژێر گوشاردا نین بۆئه‌وه‌ی
پابه‌ندبین به واده‌یه‌كی دیاریكراوه‌وه بۆ كشانه‌وه."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه پێی وایه ئه‌و توندڕه‌وانه‌ی داعش كه له باغۆز
دێنه‌ده‌ره‌وه "پاشگه‌زنین و ته‌سلیم نه‌بون و هێشتا به‌رده‌وامن له‌سه‌ر
توندڕه‌وییه‌كه‌یان" و به‌پێی قسه‌ی ئه‌و چاوه‌ڕێی "كاتێكی گونجاو ده‌كه‌ن
بۆ سه‌رله‌نوێ گه‌ڕانه‌وه."
وتیشی"پێویستمان به‌چاوكراوه‌یی و مانه‌وه‌مانه له دۆخی هێرشدا بۆ
سه‌ر ئه‌و رێكخراوه كه ئێستا په‌رت په‌رت بوه."