جارێكی‌ دیكه‌ نرخی‌ نه‌وتی‌ خاو دابه‌زی‌
  2020-03-17       996       
جارێكی‌ دیكه‌ نرخی‌ نه‌وتی‌ خاو لەبازاڕەزانی جیهان دابه‌ینی‌ به‌خۆوه‌ بینی‌‌و نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل گه‌یشته‌ 29 دۆلار.

ئاوێنه‌: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برنت به‌كه‌متر له‌ 29 دۆلار فرۆشرا، به‌وه‌ش له‌ساڵی‌ 2016وه‌ نزمترین نرخی‌ تۆماركرد.

هه‌روه‌ها نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا له‌گرێبه‌سته‌ دواخراوه‌كان به‌رێژه‌ی %3.1 دابه‌زی‌و بۆ هه‌ر به‌رمیلێك 28.1 دۆلار دیاریكراوه‌.

دابەزینی نرخی نەوت دوای رێكنەكەوتنی وڵاتانی ئۆپیك دێت لەسەر كەمكردنەوەی بڕی هەناردەكردنی نەوتی رۆژانە ( ملیۆنێك‌و 500 هەزار بەرمیل).

دابەزینی نرخی نەوت كاریگەری راستەوخۆ لەسەر عێراق‌و هەرێمی كوردستان دروستدەكات كە نەوت بڕبڕەی پشتی داهاتی عێراق‌و هەرێمی كوردستانە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×