سەدر: نامەوێت هیچ را و بۆچونێک لەسەر عەدنان زورفی بخەمەڕو
  2020-03-18       734       

سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر: ''نامەوێت هیچ را و بۆچوونێک لەسەر ئەو کاندیدکراوە، یان ئەوانەی دیکە بخەمەڕوو، چونکە ئەوەی لای من گرنگە، سەروەریی عێراقە''.
 
ئاوێنه‌: سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر سەبارەت بە راسپاردنی سەرکردە لە هاوپەیمانی نەسر، عەدنان زورفی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت رایگەیاند کە نایەوێت هیچ را و بۆچوونێک لەسەر ئەو کاندیدکراوە، یان ئەوانەی دیکە بخاتەڕوو، چونکە ئەوەی لای ئەو گرنگە، سەروەریی عێراقە.

لەوبارەوە موقتەدا سەدر لە تویتێکدا نووسیویەتی ''ئەگەر بەپێی مەرجەکان ئەو کەسە کاندیدکراوە یان نا، ئەوا پرسێکە بۆ عێراقییەکان دەگەڕێتەوە، یان ئەگەر میکانیزمی دیاریکردنەکە راست یان هەڵە بێت ئەوەیش هەر تایبەتە بە عێراقییەکان، بۆیە پێویست ناکات وڵاتانی دراوسێ لەوبارەوە دەستوەردان بکەن بەتایبەتیش داگیرکەر''.

سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر ئەوەشی نووسیوە ''ململانێی ساسیەتمەدارانی شیعە کە ئیتر لە توانادا نەماوە لەوە سەرچاوەی گرتووە کە هیچ کاتێک نەیان ویستووە کەسێک کاندید بکەن''.

موقتەدا سەدر لە تویتێکدا هەروەها نووسیویەتی ''بەهۆی دیاریکردنی کەسانی نالێهاتوو، ناکۆکی و رێکنەکەوتن-تان لەسەر کاندیدکردنی کەسێک، وای کرد کەسێکی نانزیک لە ئێمە و لە ئێوە کاندید بکرێت''.

لە کۆتاییدا موقتەدا سەدر ئەوەی نووسیوە ''نامەوێت هیچ را و بۆچوونێک لەسەر ئەو کاندیدکراوە و یان ئەوانەی دیکە بخەمەڕوو، چونکە ئەوەی لای من گرنگە، سەروەریی عێراقە''.

دوێنێ‌ سێشەممە سەرۆکكۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح سەركردە لە هاوپەیمانی نەسر، عەدنان زورفی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەت راسپارد.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×