2020-03-18   958     
به‌هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوە هه‌ردوو كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل TOYOTA و BMW به‌رهه‌مهێنانیان له ئه‌ورووپا راگرت.
ئاوێنه: لە راگەیەندراوێکدا کۆمپانیای TOYOTA رایگه‌یاند كه ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری ڤایرۆسه‌كه له ئه‌ورووپا كاریگه‌ری نه‌رێنی كردووه‌ته سه‌ر كه‌رتی ئابووری و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی، ناڕوونی ده‌ركه‌وته‌ی فرۆشی كورتمه‌ودا له وڵاتانی ئه‌ورووپا بووه‌ته كێشه له‌سه‌ر خواست و خستنەڕوو.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی کە بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی كارمه‌ندانی كۆمپانیاكه له‌مڕۆوه به قۆناغبه‌ند به شێوه‌یه‌كی كاتی له ئه‌ورووپا به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل، بزوێنه‌ر و گێڕبۆكس راده‌گرن.
هاوکات کۆمپانیای BMW رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌م په‌تا جیهانگیره‌وه تاكو ١٩ی نیسان به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل له ئه‌ورووپا و باشووری ئه‌فریقا راده‌گرن.