پینج گروپی شیعە دژایەتیی راسپاردنی عەدنان زورفی دەکەن
  2020-03-18       837       

پێنج گروپی شیعەی عێراقی دژایەتی راسپاردنی عەدنان زورفی بۆ پۆستی سەرۆک‌وەزیرانی عێراق دەکەن و دەڵێن سەرۆک‌کۆمار پێچەوانەی راسپاردەکانی دەستووری عێراق ئەو کەسەی دەستینشان کردووە.

ئاوێنه‌: ئەم پێنج گروپە رۆژی چوارشەممە ١٨ی ئازار لە بەیان‌نامەیەکدا رایانگەیاند، سەرۆک‌کۆمار بە شێوازێکی پاساوهەڵنەگر و پێچەوانەی فراکسیۆنی زۆرینە ناوی سەرۆک‌وەزیرانی داهاتووی راگەیاندووە.  

گروپەکانی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا (سەر بە نووری مالیکی)، هاوپەیمانیی فەتح (سەر بە هادی عامری)، حزبی ئەلعەدلوەتەنی و حزبی نەجولوەتەنی، ئەو گروپانەن کە دژایەتیی عەدنان زورفی دەکەن.

عەدنان زورفی لەسەر لیستی "نەسر"ی سەر بە حەیدەر عەبادییە و پێشترێ پارێزگاری نەجەف بوو.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×