2020-03-19   481     
وەزیری تەندروستیی عیراق داوا لە هێزە ئەمنییەكان دەكات رێكارەكانیان بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ توندتر بكەن، لە دیوانییەش توشبووێكی دیكەی كۆرۆنا تۆماركرا.
ئاوێنه: لە راگەیەندراوێكدا جەعفەر عەللاوی وەزیری تەندروستی و ژینگەی عیراق داوا لە لایەنە ئەمنییەكان دەكات رێكارەكانی سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لە تەواوی عیراق توندتر بكەن و بەوپەڕی توندییەوە مامەڵە لەگەڵ هەموو ئەوانە بكرێت كە هەوڵی شكاندنی قەدەغەی هاتوچۆ دەدات.
ناوبراو وتویەتیشی: لەلایەن ژمارەیەك لە هاووڵاتیان و دوكان و بازاڕ و ناوەندە بازرگانییەكانەوە بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ پێشێلكراوە، ئەمەش مەترسیی لەسەر تەندروستیی هاووڵاتیان دروستدەكات.