پنتاگۆن هۆشداریی ده‌داته‌ توركیا
  2019-03-08       1412       

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا -پنتاگۆن- هۆشداریی ده‌داته‌ توركیاو رایده‌گه‌یه‌نێت، کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی روسی‌ لەلایەن تورکیاوە، ئەنجامی قورسی بۆ پەیوەندییه‌ سەربازییه‌كانی‌ واشنتۆن‌و ئه‌نكه‌ره‌  لێدەکەوێتەوە.

ئاوێنه‌: چارلس سەمەرس، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا باسی‌ له‌كڕینی‌ سیستەمی بەرگری ئاسمانی روسی‌ -S-400- لەلایەن تورکیاوە كردو رایگەیاند، کڕینی سیستەمه‌كه‌ لەلایەن تورکیاوە ئەنجامی قورسی بۆ پەیوەندی سەربازیی ھەردو وڵات لێدەکەوێتەوە.

لەبارەی پرسیاری رۆژنامەنوسێک کە بەکارھێنانی وتەی "ئەنجامی قورسی" دەبێت بەرامبەر وڵاتێکی ھاوپەیمان لەناتۆ بە چ مانایەک دێت؟ سەمەرس وتی، "واته‌ توركیا ناتوانێت سیستمی‌ F-35و پاتریۆتی‌ ئه‌مریكیی بکڕێت".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×