ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی عێراقی ماوەی راگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کانی تـــــا ٢٨ی ئەم مانگە درێژکردەوە
  2020-03-23       473       

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند، ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی ماوەی راگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کانی تـــــا ٢٨ی ئەم مانگە درێژکردەوە.

ئاوێنه‌: فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوایی بڕیاری ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کان لە  له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی لە ٢٠٢٠/٣/١٧ بۆ ٢٠٢٠/٣/٢٤، ئەمڕۆ ٢٠٢٠/٣/٢٣ لە ئاگاداری نامەیەکی تری نوێ دا بڕیاری ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانی یەکان لە سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانی عێراق تـــــا ٢٠٢٠/٣/٢٨ درێژ کردەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، بڕیاره‌که‌ گه‌شتی فڕۆکه‌کانی مانگى سور و سەربازى و یارمەتی یە تەندروستییەكان و فریاگوزاری و بارهه‌ڵگر (کارگۆ) ناگرێته‌وه.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی باسی لەوەشکردوە،‌ ‌ده‌رچوواندنی بڕیاره‌کەی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی له‌چوارچێوه‌ی به‌رگیری کردنه‌ له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە ئێستا لە عێراق و لە زیاتر لە ١٦٠ وڵاتی دیکەی جیهان بڵاوبوەتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×