2020-03-24   668     
ئه‌و كه‌سانه‌ی قه‌رزی بچوكیان وه‌رگرتووه‌و به‌هۆی دواكه‌وتنی دانه‌وه‌ی قیستی قه‌رزه‌كه‌وه پێبژاردن (غرامه) كراون، وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لێیان خۆش ده‌بێت.
ئاوێنه: به‌پێی نوسراوێكی وه‌زاره‌ته‌كه كه واژۆی كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ره هاتووه، لێخۆشبون له (غرامه تأخیریه) پێبژاردنی دواكه‌وتنی (قیست) پاره‌ی سه‌رجه‌م سودمه‌ندانی پرۆژه‌ی قه‌رزی بچوك له‌هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی كه روبه‌روی خاوه‌ن پرۆژه‌كان بۆته‌وه به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆی كۆرۆنا.
له‌نوسراوه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه كه ئه‌م فه‌رمانه له‌ڕێكه‌وتی (2020/1/1)وه تا (2020/6/1) كاری پێده‌كرێت.