پەرلەمانتارێكی یەكێتی: حوكمڕانی تەنیا دەركردنی رێنمایی نییە، موچە دابەشبكەن
  2020-03-25       1730       

پەرلەمانتارێكی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان پێی وایە حوكمڕانی تەنیا دەركردنی رێنمایی نییەو داواش لە حكومەت دەكات چیتر دابەشكردنی موچە دوانەخات.

ئاوێنە: عەباس فەتاح، پەرلەمانتاری یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە پەیامێكدا كە لە هەژماری خۆی ئاڕاستەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و جێگرەكەی كردوە، نوسیویەتی"حوکمڕانی هەر دەرکرنی ڕێنمایی نییە، دابینکردنی ژیانی هاوڵاتیانیشە، تکایە موچەی موچەخۆران چیتر دوامەخەن و میکانیزمی گونجاو هەیە بۆ دابەشکردن گەر مەبەستتانە."

ئەوەش لەكاتێكدا حكومەتی هەرێمی كوردستان پڕۆسەی دابەشكردنی موچەی راگرتوە بەپاساوی بونی قەدەغەی هاتوچۆ بۆ بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

تا ئێستا موچەی ژمارەیەكی زۆر كەم لە وەزارەتەكان دابەشكراوە، لەكاتێكدا ئەو موچەیەی دابەشدەكرێت، موچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×