ئیسپانیا داوای یارمەتی لە ناتۆ دەکات: لە ٢٤ کاتژميری رابردوو ٧٣٨ کەس گیانی لەدەستدا
  2020-03-25       1022       

دوا بە دوای هەڵکشانی پەتای کۆڕۆنا لەو وڵاتە، سوپای ئیسپانیا داوای هاوکاری لە ناتۆ کرد بۆ دەستەبەرکردنی ئامێری پشکنین، ئامێری هەناسەدان و کەلوپەل بۆ خۆپاراستن لە کۆڕۆنا. 

ئاوێنه‌: بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری سپووتنیک-ی رووسی، میگێل ڤیلارۆیا، سەرۆک ئەرکانی سووپای ئیسپانیا داوای لە ئەندامانی هاوبەشی ناتۆ کرد، هاوکاریی وڵاتەکەی بکەن و یارمەتیی وەک ئامێری پشکنین، ئامێری هەناسەدان و کەلوپەل بۆ خۆپاراستن لە کۆڕۆنا رەوانەی ئیسپانیا بکرێت.

هاوکات ڤیلارۆیا رایگەیاند سەرجەم ئەو هاوکارییانەی رەوانەی ئیسپانیا کراون، بۆ خەڵکی سیڤیل بەکار دەهێنرێن و بەردەوام دەبن لە ئەرکەکانیان بۆ پاراستنی خەڵکی ئیسپانیا.

بەپێی دواهەمین ئامارەکان، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو ٧٣٨ کەس لەو وڵاتە بەهۆی کۆڤید-١٩ گیانیان لەدەستداوە و کۆی گشتی مردووان بۆ ٣ هەزار و ٤٣٤ کەس بەرزبووەوە. لەلایەکی دیکەوە ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا گەیشتووەتە ٤٧ هەزار و ٦١٠ کەس.

ئەمە بەلایەک، وەزارەتی تەندرووستی ئیسپانیا لە روونکردنەوەیەکدیا رایگەیاند کە ٥ هەزار و ٤٠٠ کارمەندی تەندرووستی تووشی ڤایرۆسەکە هاتوون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×