2020-03-25   516     
سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك جووتیار په‌یوه‌ندییان پێكردووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی چوونیان بۆ سه‌ر كێڵگه‌كانیان، كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ركراوه.
ئاوێنه: عه‌بدولستار مه‌جید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆرٍی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه: ژمارەیەک لە جووتیاران پەیوەندییان پێوەکردوه و گرفتی ئەوەیان هەبووه کە بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆوە، گرفتی چونە سەر کێڵگەکانیان بۆ دروست بووە بەتایبەتیش کە ئێستا کاتی چاندن و پێگەیشتنی هەندێ بەرهەمی کشتوکاڵییە.
ئه‌وه‌شی وتووه: "داوا و کێشەی ئەو جووتیارانه‌م گەیاندە رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئه‌وانیش ئاماژەیان بەوەکرد، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەر پارێزگا و قەزا و ناحیەیەک ئەندامی لیژنەی ڕووبەڕوبوونەوەی کۆرۆنایە، بۆ ئەوەی بتوانن بەبێ رێگریکردن بچنە سەر کێڵگەکانیان، دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی ناوچەکەیان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی رێگەپێدانی تایبەت بە چوونە سەر کێڵگەکانیان".
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه له هه‌رێمی كوردستان تا سه‌ره‌تای مانگی نیسان قه‌ده‌غی هاتوچۆ راگه‌یه‌ندراوه.