2020-03-25   1829     
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نووسینەگەی وەزیری ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە ناوی ئاشكرا نەکراوە، رۆژی چوارشەممە ٢٥ی ئازار دامەزراندنی بەشی رووبەڕووبوونەوەی جنۆکەی لەم وەزارەتە بەدرۆخستەوە.
ئاوێنه: ئەم سەرچاوەیە، به ئاژانسی هەواڵی "ئیسنا"ی راگەیاندووە، بەشی بەرەڕووبوونەوەی جنۆکە لە وزارەتی ئیتلاعات کاری بۆ نەکراوە.
سەرچاوەکە وتی: ئەو هەواڵەی سەبارەت بە دامەزراندنی بەشێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی جنۆکە لە وەزارەتی ئیتلاعات بڵاوکراوەتەوە، شتێکی هەڵبەستراوە و ئەم وەزارەتە هەتا ئێستا کارێکی لەمجۆرەی نەکردووە.
ئەم هەواڵە دوای ئەوە تەشەنەی کرد کە عەلی خامنەیی رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لەپەیامێکدا بە بۆنەی جەژنی نەورۆز وتبووی: "ئێمە هەم لە مروڤ و هەم لە جنۆکە دوژمنمان هەیە و ئێستا ئەوانە بە یارمەتیی یەکتر هاوکاریی دەزگا سیخوڕییەکانی دوژمنان دەکەن".