"بری یەک ملیار دۆلار داهاتی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم له‌بانكێكی‌ لوبنادا ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیراوه‌"
  2020-03-27       3115       

دو په‌رله‌مانتاری‌ كورد له‌په‌رله‌مانی‌ عێراق داوا له‌وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراق ده‌كه‌ن کاری یاسایی بکات بۆ گێڕانەوەی‌ ئه‌و   ملیار دۆلاره‌ی‌ داهاتی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم كه‌ له‌بانكێكی‌ لوبناندایه‌و مه‌ترسی‌ هه‌یه‌ بانكه‌كه‌ مایه‌پوچ ببێت.

ئاوێنه‌: هه‌ریه‌ك له‌په‌رله‌مانتارانی‌ كورد له‌په‌رله‌مانی‌ عێراق، د. غالب محه‌مه‌دو سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین ئه‌مرۆ هه‌ینی‌ 2020/3/27، نوسراوێكیان ئاراسته‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراق كردووه‌و داوا ده‌كه‌ن كه‌ لێکۆڵینەوەو کاری یاسایی بکات بۆ گێڕانەوەی‌ پاره‌كه‌.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ بڕی‌ پاره‌كه‌ی‌ هه‌رێم له‌بانكه‌ لوبنانییه‌كه‌ یه‌ك ملیار دۆلاره‌و لەیەکێک لەبانكەکانی لوبنان دەستیبەسەردا گیراوە، وە ترس هەیە ئەو بانقە ئیفلس بکات‌و تەواوی ئەو پارەیەش دەفەوتێ. "بۆیە بەرپرسیاری یاسایی‌و دەستورییە کە وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەستبەسەر ئەو پارەیەدا بگرێت وەک داهاتی عێراق پارێزگاری لێبکات‌و بیگەرێنێتەوە بۆ عێراق‌و هاوڵاتیانی هەرێم خەرج بکرێت."

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×