رێواز فایەق: بەدڵنیاییەوە گۆڕانکاری لە موچەى فەرمانبەراندا دەکرێت
  2020-03-30       2240       

سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، بە دڵنیاییەوە گۆڕانکاری لە موچەى فەرمانبەرانى هەرێمدا دەکرێت و گۆڕانکارییەکەش، یان بڕینى دەرماڵە یان پاشەکەوتى موچە دەبێت.

ئاوێنە: رێواز فایەق، سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان لەمیانی بەشداریكردنی لە بەرنامەیەكی كەناڵی "ئێن ئاڕ تی"دا رایگەیاند، لە ئێستادا دۆخى دارایى حکومەت وەکو پێویست نییە، چونکە تەنیا لە مانگى کانونى دوەمى ئەمساڵ داهاتى ناوخۆى حکومەت ٢٤٤ ملیۆن دۆلار بوە، بەڵام لە ئێستادا ٤٤ ملیۆن دۆلاریش نییە.

ئەوەشی خستەڕو، وەک چۆن موچەى فەرمانبەران کەمدەکرێتەوە، بەهەمان شێوەش موچەى پەرلەمانتاریش کەمدەکریتەوە، بۆیە هەر دەرماڵەیەک کە حکومەت لە فەرمانبەرانى ببڕێت ئەوانیش لە پەرلەمانتارى دەبڕن.

باسی لەوەش کرد، ژمارەیەک فەرمانبەر هەن بە حیساب فایلەکانیان لە ساڵی ٢٠٠٦ لافاو بردویەتی، لە کاتێکدا ساڵی ٢٠٠٦ وشکەساڵیی بو.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×