د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، هەوڵەكان
بەردەوامن بۆ ئەوەی كۆنتڕۆڵی نەخۆشیی كۆرۆنا بكرێت و دەشڵێت، درێژكردنەوەی قەدەغەی
هاتوچۆ، لە هاوكارمان دەبێت بۆ زاڵبون بەسەر نەخۆشییەكەدا.
ئاوێنە: د. سامان بەرزنجی، ئەمڕۆ چوارشەممە، بە ماڵپەڕی رەسمی پارتی
راگەیاند"درێژكردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ لە هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی 10رۆژی دیكە،
لە قازانجی هاوڵاتیاندایە و سودی زۆریشی بۆ ئێمە دەبێت بۆ ئەوەی بتوانین كۆنتڕۆڵی
نەخۆشیی كرۆنا لە هەرێمی كوردستان بكەین."
بەرزنجی وتیشی"درێژكردنەوەی قەدەغەكردنی هاتوچۆ بۆ ئێمە زۆر باشە و
هاوكاری زۆرباشمان دەكات بۆ ئەوەی بتوانین بەسەر ئەو نەخۆشییەدا زاڵ بین و كۆنتڕۆڵی
بكەین."
باسی لەوەش كرد"رۆژانە پشكنین بۆ ئەو كەسانە دەكەین كە گومانیان لێ دەكرێت
و بەشێوەیەكی گشتیش رۆژانە پشكنین بۆ 700كەس لە هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدەین."
ئەوەشی خستەڕو: ئەوانەی لە دەرەوە گەڕاونەتەوە، كەرەنتین كراون و ئەوانەی هەڵگری
ڤایرۆسەكەشن دۆخیان زۆر باش و جێگرە.