عێراق..توشبویەكی كۆرۆنا لەكاتی پشكنیندا گیانی لەدەستدا
  2020-04-01       869       

فەرمانگەی تەندروستی پارێزگای دیوانیە، ئەمڕۆ چوارشەممە، دو حاڵەتی نوێی توشبونی بە كۆرۆنا راگەیاندو دەشڵێت:یەكێك لە توشبوەكان لەكاتی پشكنیندا لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

ئاوێنە: لەمیا حەسناوی، بەڕێوەری گشتی تەندروستی پارێزگای دیوانیە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: دو حاڵەتی نوێی كۆرۆنا لە پارێزگاكە تۆماركراون.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە یەكێك لە توشبوەكان ژنێكی خەڵكی قەزای "دەغارە"یەو ئەویدیكەیان پیاوێكی بەتەمەنی خەڵكی قەزای "عەفەك"ە كە لەكاتی پكشنیندا لەنەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی تەندروستی عێراق، تا دوێنێ سێشەممە لەسەرتاسەری وڵات كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی توشی كۆرۆنا بون گەیشتۆتەوە 694 كەس و هەروەها كۆی گشتی ئەوانەی بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە گەیشۆتە 50 كەس.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×