ڕاگەیاندراوێک لەوەزارەتی دارایی‌و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان
  2020-04-03       1338       

تایبەت بەپڕۆژەی بۆری گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەکان لەکۆماری ئیسلامیی ئێـرانەوە بۆ هەرێم لەمەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان، وەزارەتی دارایی‌و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێكی‌ بڵاوكرده‌وه‌.


ئاوێنه‌: ده‌قی‌ ڕونكردنه‌وه‌كه‌:

سەبارەت بەڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی (Iraq Oil Repot) تایبەت بەپڕۆژەی بۆری گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەکان لەکۆماری ئیسلامیی ئێـرانەوە بۆ هەرێم لەمەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان. 

ڕونیدەکەینەوە کە مەبەستی ئەم پڕۆژەیە دابینکردنی پێداویستییەکانی بازاڕی سوتەمەنی هاوڵاتیانە لەبەنزین و گازو نەوتی سپی، بەڕەچاوکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزیی لەتەشەنەکردنی ڤایرۆسی (کۆڤید١٩) وپاراستنی ژیان وسەلامەتی هاوڵاتیانەو لە پێناو بەرگرتن لە بەریەککەوتنی نێوان شۆفێر وکارمەندانی هەردوولا وپەمپ کردنی ئەو بەرھەمە نەوتیانە ڕاستەوخۆ لە خەزانی تانکەرەکانەوە، نەوەک بۆ مەبەستی ئاڵوگۆڕکردنی نەوتی خاو. 

ئەوەی جێگەی باسیشە تا ئێستا ئەم پڕۆژەیە نەکەوتۆتە کار بەهۆی تەواونەبوونی ڕێکارەکانی وەرگرتنی ڕەزامەندی کۆتایی لایەنە پەیوەندیدارەکان. 

وەزارەتی دارایی وئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان
 ۳ـ٤ـ۲٠۲٠
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×