لە هەولێر كارگەیەكی گەورەی بەرهەمهێنانی دەمامك دەكرێتەوە
  2020-04-05       1080       

پارێزگای هەولێر رایگەیاند: لەچەند رۆژی داهاتودا كارگەیەكی گەورەی بەرهەمهێنانی دروستكردنی دەمامك لە هەولێر دەكرێت كە لە توانایدایە لەماوەی مانگێكدا 10 ملیۆن دەمامك دروست بكات.

ئاوێنە: راگەیاندنی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"بە هەوڵ و پاڵپشتی ڕاستەوخۆی د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، کۆمپانیای جیهانی پزیشکی (عالم الطب) لەچەند ڕۆژی داهاتودا، گەورەترین کارگەی بەرهەمهێنان و دروستکردنى دەمامک لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە بە کوالێتی بەرز و ستانداردی جیهانی لە هەولێر دەکاتەوە."

ئەوەشی خستۆتەڕو"ئەم کارگەیە لەماوەی مانگێکدا لەتوانایدایە زیاتر لە (10) ملیۆن دەمامک دروستبکات و بەرهەمبهێنێ، جگە لە دروستکردن و بەرهەمهێنانی دەمامک (جلوبەرگ و سێتی نەشتەرگەری دسپۆزەبڵ)ی پزیشکیش دروست دەکات و بە یەکێک لە گەوەرەترین کارگەکان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە هەژماردەکرێت."

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×