2020-04-06   527     
د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی
تەندروستی سلێمانی راگەیاند: 16 توشبوی دیكەی كۆرۆنا لە سلێمانی چاكبونەتەوەو رەوانەی ماڵەوە كراونەتەوە.
ئاوێنە: د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، ئەمشەو(دوشەممە)، لە لاپەڕەی خۆی لەفەیسبوك، رایگەیاند:16 توشبوی كۆرۆنا لەدوای چارەسەرو پشکنینی کۆتایی چاکبونەوەو گەڕانەوە ماڵەوەو ژیانی ئاسایی خۆیان دەستپێكردەوە.
بەگوێرەی قسەی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، کۆی چاکبوەوەكان لە سلێمانی تاوەکو ئێستا گەیشتۆتە 78 کەس.