سەرۆک کۆماری عێراق، مستەفا کازمی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ راسپارد
  2020-04-09       1525       


سەرۆكکۆماری عێراق بەرهەم ساڵح، مستەفا كازمی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق راسپارد، پاش ئەوەی عەدنان زورفی نەیتوانی پشتیوانی هێزە شیعییەکان بەدەست بهێنێت.

 

ئاوێنه‌: پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ ٨ / ٤، عەدنان زورفى بەفەرمى دەستبەرداربوونى خۆى لەراسپاردنى بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەتى عێراق راگەیاند. پاش ئەوەش بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق، مستەفا کازمی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق راسپارد.



ژیاننامەی مستەفا کازمی 

کازمی لە ساڵی ١٩٦٧ لە شاری بەغدا لەدایکبووە و هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لەیاسا.

جگە لە رەگەزنامەی عێراقیی هیچ رەگەزنامەیەکی دیکەی نییە، هاوسەرگیری کردوەو باوکی دوو منداڵە.

ساڵی ٢٠١٦ بووە بە سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراقی.

لەگەڵ ئەوەی یەکێک بووە لە بەرهەڵستکارانی سەدام حسێن لەتاراوگە، بەڵام لە هیچ حزبێکی سیاسییدا چالاکیی نەکردوە دژ بەو رژێمە.

ماوەیەک بەڕێوەبەری نووسینی بەشی عێراق دەبێت لە ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەری نێودەوڵەتی، ماوەیەکیش سەرنوسەری گۆڤاری ئسبوعیە بووە و بەڕێوەبەری جێبەجێکار بووە لە دەزگای یادەوەری عێراقیی.

چەند کتێبێکی نووسیوە لەوانەش (بابەتی عێراق و چاکسازیی لەنێوان رابردوو و ئەمڕۆدا).

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×