ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی
شاره‌وانیی په‌رله‌مانی كوردستان رایگەیاند، حكومه‌ت پڕۆژه‌یه‌كی ئاماده‌كردوه‌و ڕۆژی
دوشه‌ممه ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌دات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی خان‌و و موڵكه‌كان تا ئه‌م
دۆخه تێپه‌ڕده‌بێت.
ئاوێنە: شوان
زرار، ئه‌ندامی لیژنه‌ی شاره‌وانیی په‌رله‌مانی كوردستان، ئەمڕۆ شەممە، بە ماڵپه‌ڕی
رەسمی پارتی راگەیاند"حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌یه‌كی ئاماده‌كردوەو
ئه‌و پڕۆژه‌یه سێ لایه‌ن له‌خۆ ده‌گرێت؛ یەکەم، حكومه‌ت له به‌شێك له باجه‌كان
خۆش ده‌بێت، دوه‌م، خاوه‌نی خانوو موڵكه‌كان كرێ كه‌مده‌كه‌نه‌وه‌و كرێداره‌كانیش
به‌شێكی كرێیه‌كه ده‌ده‌ن."
شوان زرار وتیشی"مه‌به‌ست
له‌و كاره‌ش بۆ ئه‌وه‌یە هه‌م حكومه‌ت و هه‌میش هاوڵاتیان هاوكاربن بۆ تێپەڕاندنی
ئەو دۆخە."
زرار باسی له‌وه‌ش
كرد"بڕیاره ڕۆژی دوشه‌ممه حكومه‌ت كۆببێته‌وه‌و بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه
بدات."