وەزارەتی دارایی رەزامەندی لەسەر بازرگانیی سوتەمەنی بەشێوازی "تانكەر بە تانكەر" دەربڕی
  2020-04-12       719       

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان بە كۆمەڵێك مەرجەوە رەزامەندی لەسەر ئەنجامدانی بازرگانیی سوتەمەنی لە دەروازە سنورییەكان بەشێوازی "تانكەر بە تانكەر" دەربڕی، ئەوەش لەپێناو "رێگرتن لە قۆرخكاری."

ئاوێنە: وەزارەتەكە لە نوسراوێكدا كە ئاڕاستەی هەر سێ دەروازەی نێودەوڵەتی (باشماخ، حاجی ئۆمەران، پەروێزخان)ی لە هەرێمی كوردستان كردوە، وتویەتی"رەزامەندین لەسەر ئەنجامدانی بازرگانی سوتەمەنی لە دەروازەكان بە شێوازی 'تانكەر بە تانكە' لە رێگای (ترومپا)وە لە گۆڕەپانێكی تایبەت بە ئامانجی جێبەجێكردنی رێنماییەكانی خۆپارێزی لە پەتای كۆرۆنا...بەریەكنەكەوتنی بازرگانان و شۆفێران لە دەروازەكان و پاراستنی ئازادی كاری بازرگانی و رێگرتن لە قۆرخكاری" لەگەڵ جێبەجێكردنی چەند مەرجێك.

بەگوێرەی نوسراوەكە، یەكێك لە مەرجەكان ئەوەیە كە پڕۆسەی بازرگانی سوتەمەنی بەشێوازی تانكەر بە تانكەر پڕۆسەیەكی ئازادەو بۆ هیچ كۆمپانیاو تاكەكەسێك قۆرخ ناكرێت.

هەروەها ئەوەشی راگەیاندوە كە هەر كۆمپانیاو بازرگانێك ترومپای تایبەت بەخۆی هەبێت دەتوانێت بەكاری بهێنێت و هیچ كرێیەكی لێوەرناگیرێت و نرخی پڕۆسەی تانكەر بە تانكەریش بۆ ئەو كۆمپانیاو بازرگانانەی كە ترومپای خۆیان نییە نابێت لە 30 هەزار زیاتر بێت.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×