2020-04-14   1258     
لهكۆبونهوهی پارێزگاری سلێمانیو نوێنەری بەنزینخانەکانی سلێمانی، بڕیاردرا نرخی بەنزین بەڕێژەیەکی دیاریکراو كهمبكرێتهوه.
ئاوێنه: لهڕونكردنهوهیهكی پارێزگای سلێمانیدا هاتووه، "لەسەر پێشنیازو داوای د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لەئێوارەی ئەمڕۆوە هەمو جۆرەکانی بەنزین بەڕێژەیەکی دیاریکراو نرخەکەیان دادەبەزێنرێت."
ئاماژه بۆ ئهوهشكراوه، "لەدیدارێکی پارێزگاری سلێمانیو بەڕێز نوێنەری بەنزینخانەکانی سلێمانیدا، پارێزگاری سلێمانی سوپاسی خاوەن بەنزینخانەکانی کرد، بۆ پشتیوانیکردن لەسەر داواکەی پارێزگاری سلێمانی."
هاوكات بەھمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی لهلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەکاتژمێر 6ی ئێوارەی ئەمڕۆوە سەرجەم جۆرەکانی بەنزین نرخیان دادەبەزێت.
وتیشی، بۆ ھەر لیترێك بەنزین لەجۆرەکانی سوپەرو موحەسەنو نۆرماڵ 25 دینار لەنرخی ئێستایان کەمدەكرێتەوە.