نرخی نەوتی خاوی برێنت بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی
  2020-04-16       1014       

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠  نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان، بە ٢٧ دۆلار و ٩٨سەنتە.

ئاوێنه‌: هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهان بە ١٠ دۆلار و ٩٢سەنتە.

 بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەتە هۆی کەمکردنەوەی هاتوچۆی زەمینی و ئاسمانی و سستکردنی کەرتی پیشەسازی و بازرگانی ئەمەش بووەتە هۆی دابەزینێکی بەرچاو لە نرخی نەوتدا.

بەشێک لە هۆکاری دابەزینی نرخی نەوت، پەیوەندی بە ڕێکنەکەوتنی نێوان ڕوسیا و سعودیە هەیە لەسەر کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان، بەو پێیەی لە دوای ئەمریکا ئەو دوو وڵاتە بە گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوت لە جیهاندا دادەنرێن.

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×