2020-04-17   777     
بهپێی نوسراوێكی كۆمپانیای نهوتی گەنەڵ ئێنێرجی، حكومەتی هەرێمی كوردستان داوای دواخستنی شاییستە داراییهكانی كۆمپانیاكهی كردوه.
ئاوێنه: لەراگەیەنراوێكدا کۆمپانیای گەنەل ئێنێرجیی-دا هاتووه، حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای كردووە شایستە دارایـیەکانی بۆ ئەو بڕە نەوتە دوادەخات کە لەنێوان مانگی (11ی 2019 بۆ مانگی 2ی 2020 ) فرۆشراون، بەڵام بۆ مانگەکانی داهاتو بەشێوەیەکی ئاسایی شایستە دارایـیەکانیان دەدات.
لهنوسراوهكهدا ئهوهخراوهتهڕو كه شایستەکانی نێوان مانگی (11ی 2019 بۆ مانگی 2ی 2020 ) دوادەخرێت بەبێ ئەوەی قازانجی بخرێتەسەر. بەڵام ئەگەر نرخی نەوت گەیشتەوە نزیکەی 50 دۆلار، ئەو کاتە بەرنامەیەک دادەنرێت بۆ پـێدانی شایستەکان.
بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لهجیهاندا، نرخی نەوت بهشێوهیهكی بهرچاو دابەزیو لەئێستادا گەیشتووەتە نزیکەی 28 دۆلار بۆ یەک بەرمیل.