2020-04-18   529     
سەرۆكى ئەمريكا، دۆناڵد ترەمپ ئاشكرایكرد ئەو ژمارانەى كە لە چين ئاشكراكراون سەبارەت بە گيانلەدەستدان بەهۆى ڤايرۆسى كۆرۆناوە زۆر جياوازە و گیانلهدهستدان لهو وڵاته زۆر زیاتره لهوهی له ئەمريكا ههیه.
ئاوێنه: دۆناڵد ترەمپ لە رێگەى تویتەرەوە پهیامێكی لهبارهی چين كە ناوهندی سەرهەڵدانى (COVID-19)يە بڵاوكردەوە.
ترمەپ لە تويتەكەيدا، جارێكی دیكه ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێی به “دوژمنى نەبينراو” ناوبردووهتهوه و نووسيويەتى:
“چين لە روونكردنەوەيەكدا رايگەياندووە ژمارەى ئەو كەسانەى كە بەهۆى دوژمنە نهبينراوەكەوه گيانيانلەدەستداوە بۆ دوو هێندە بەرزبووەتەوە. لە راستيدا ژمارەى گيانلەدەستدان زۆر لەوە زیاتره و لە ژمارەى گيانلەدەستدانەكانى ئەمريكا زۆرترە. تەنانەت لهوڕووهوه ئەمريكا ناتوانێت به چین بگاتهوه”.