ئیسرائیل.. ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا گەیشتە ١٣ هەزار و ١٠٧ كەس
  2020-04-18       366       

دوای تۆماركردنی ١٢٥ حاڵەتی دیكەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ئیسرائیل، كۆی گشتیی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسەكە لە ئیسرائیل بەرزبوویەوە بۆ ١٣ هەزار و ١٠٧ كەس.

ئاوێنه‌: وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە كە ١٢٥ كەسی دیكە لە ئیسرائیل تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنابوون.

بەپێی راگەیەندراوەكە حەوت كەسی دیكە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئیسرائیل گیانیان لەدەستداوە.

بەمەش كۆی گشتیی ژمارەی ئەو كەسانەی كە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئیسرائیل گیانیان لەدەستداوە بەرزبوویەوە بۆ ١٥٨ كەس و ژمارەی تووشبووانیش بە ڤایرۆسەكە گەیشتە ١٣ هەزار و ١٠٧ كەس.

باس لەوەشكراوە كە لەنێو سەرجەم تووشبووەكاندا لە ئیسرائیل ١٦٧یان رەوشیان خراپە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×