لە ئێران ژمارەی گیانله‌ده‌ستداوان بە کۆرۆنا گەیشتە پێنج هه‌زار و ٣١ کەس
  2020-04-18       381       

له‌ ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٧٣ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌ ئێران گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و به‌مه‌ش كۆی گشتیی ئه‌وانه‌ی تا ئێستا به‌هۆی ئه‌م ڤایرۆسه‌وه‌ له‌و وڵاته‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه بۆ پێنج هه‌زار و ٣١ كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه‌.
 
ئاوێنه‌: ته‌له‌ڤزیۆنی حکوومەتی ئێران بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، كیانوش جیهانپور رایگه‌یاندووه‌ له‌ ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٧٣ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌ ئێران گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و به‌مه‌ش كۆی گشتیی ئه‌وانه‌ی تا ئێستا به‌هۆی ئه‌م ڤایرۆسه‌وه‌ له‌و وڵاته‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه بۆ پێنج هه‌زار و ٣١ كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌زار و ٣٧٤ حاڵه‌تی دیكه‌ تۆمار كراون و ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتۆته‌ ٨٠ هه‌زار و ٨٦٨ كه‌س.

جیهانپور به‌ تیشك خستنه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ره‌وشی ته‌ندروستی سێ هه‌زار و ٥١٣ تووشبوو سه‌خته‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ ٥٥ هه‌زار و ٩٨٧ تووشبوو دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی چاره‌سه‌ری چاك بوونه‌ته‌وه‌ و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ كراونه‌ته‌وه‌.

كیانوش تیشكیشی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی تاكو ئێستا ٣٣٠ هه‌زار و ١٣٧ پشكنین بۆ كۆرۆنا له‌ سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته‌دا ئه‌نجام دراون.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×