2020-04-19   369     
لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا تەنیا لە ویلایەتی نیویۆركی ئه‌مه‌ریكا ٥٤٠ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
ئاوێنه: كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند، زیاتر لە ٢ ھەزار حاڵه‌تی نویی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له ویلایه‌تی نیۆیۆرك تۆماركران.
ئەندرۆ کۆمۆ حاکمی ویلایەتی نیویۆركیش گوتی: دەزانم لە مانەوە لە ماڵەوە و رێکارەکان بێزار بوون بەڵام بۆ ساتێك بیر لەوانە بکەنەوە کە رۆژانە گیانیان لەدەستدەدەن.
لە ئەمه‌ریکاش ژمارەی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا گەیشتە ٣٧ ھەزار و ٢٨٩ کەس و ژمارەی تووشبووانیش بە ڤایرۆسەکە ٧١٢ ھەزار حاڵه‌تی تێپەراند.