2020-04-19   386     
وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل، تۆمارکردنی حەوت حاڵەتی دیکەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێی راگەیاند، بەمەش کۆی گشتی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە، بەرزبوویەوە بۆ ١٧١ کەس.
ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل، لەمیانی چەند کاتژمێری رابردوودا، ٩٧ کەسی دیکە لە ئیسرائیل تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
ئاماژە بەوەیشدراوە کە کۆی گشتی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە، گەیشتووەتە ١٣ هەزار و ٣٦٢ کەس.
باس لەوەشکراوە کە لەنێو تووشبووەکاندا، ١٤٠یان رەوشیان تاڕادەیەک جێگیرە و رەوشی١٥٦ی دیکەیش خراپە.
تا ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی کە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیسرائیل چاکبوونەتەوە، گەیشتووەتە سێ هەزار و ٥٦٤ کەس.