2020-04-20   490     
ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له ئێران به‌رز بووه‌وه، تا ئێستاش له‌و وڵاته پێنج هه‌زار و 209 كه‌س به‌هۆى په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20/4/2020، د. کیانووش جەهانپوور، وتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌وه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 91 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، پێنج هه‌زار و 209 كه‌سه.
وتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه تا ئه‌مڕۆ، هه‌زار و 294 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران 83 هه‌زار و 505 کەسه.
بە وتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 59 هه‌زار و 273 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
په‌خشى ڕاسته‌وخۆى ئامارى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا و ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌هۆى ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.