ژمارەی توشبون بە كۆرۆنا لە توركیا 90 هەزار كەسی تێپەڕاند
  2020-04-20       622       

فەخرەدین كۆجا، وەزیری تەندروستی توركیا رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا لەسەرتاسەری وڵات 123 كەسی دیكە بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو چوار هەزارو 674 كەسی دیكەش توشی ڤایرۆسەكە بون و بەوەش ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا گەیشتۆتە زیاتر لە 90 هەزار كەس.

ئاوێنە: فەخرەدین كۆجا، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە تویتێكدا رایگەیاند: لە ماوەی ٢٤ سەعاتی رابردودا، چوار ھەزار و ٦٧٤ حاڵەتی دیكەی توشبون بە كۆرۆنا لە وڵات تۆماكراون و بەوەش كۆی گشتی حاڵەتەكانی توشبون گەیشتۆتە 90 هەزارو 980 توشبو.

هەروەها ئاشكراشیكردوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 123 كەسی دیكە بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوەو كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە دو هەزارو 140 كەس.

هەروەها ئەوەشی خستەڕو كە "لە ماوەی ٢٤ سەعاتی رابردودا، یەك ھەزار و ٤٥٤ نەخۆشی دیکە چاکبونەتەوە، کۆی ئەوانەی کە چاکبونەتەوە گەیشتە ١٣ ھەزار و ٤٣٠ کەس".


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×