2020-04-21   1556     
ئا: لوقمان غه‌فوور
به‌پێی ئه‌و زانیارییه هه‌واڵگرییانه‌ی ده‌ست ئه‌مریكا كه‌وتووه كه سه‌رۆكی كۆریای باكور كیم جۆن ئۆن له دوای نه‌شته‌رگه‌ری باری ته‌ندروستی ناجێگیره.
كه‌ناڵی سی ئێن ئێن ئاشكرای كرد كه كیم، رۆژی 15ی نیسان، له ئاهه‌نگی له‌دایكبوونی باپیری (كیم ئیل سۆنگ) ئاماده‌نه‌بوو كه ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له شتانه‌ی بۆ كیم نه‌گونجاوه و نابێت. له كاتێكدا چوار رۆژ پێشتر له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی حكومیدا به‌شداری كردووه.
رۆژی 20ی نیسان سی ئێن ئێن په‌یوه‌ندی كرد به‌نوسینگه‌ی CIA و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری ده‌ستكه‌وێت، به‌ڵام ئه‌وان ره‌تیانكرده‌وه كه زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بده‌ن. هه‌روه‌ها سی ئێن ئێن ده‌ڵێت: "بۆ وه‌رگرتنی زانیاری له سه‌ر بابه‌ته‌كه په‌وه‌ندی كردووه به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، به‌ڵام ئه‌وان رایانگه‌یاندووه كه ئه‌توانن بۆ زانیارییه‌كان په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكوره‌وه بكه‌ن".
له‌كاتێكدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا خۆیان ده‌زانن وه‌رگرتنی زانیاری هه‌واڵگری له كۆریای باكور ئه‌ركێكی قورسه.
كۆریای باكور به‌ته‌واوی كۆنترۆڵی هه‌موو زانیارییه‌كیان كردووه ده‌رباره‌ی سه‌رۆكه‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌ك وه‌ك خواوه‌ندێكی ناوخۆ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن. و زۆربه‌ی جار له رێگه‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی وڵاته‌كه‌یه‌وه ئاماژه به نائاماده‌گی ده‌ده‌ن و پرۆپاگه‌نده ده‌رباره‌ی ته‌ندروستی بڵاوده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره به‌پێچه‌وانه‌وه هیچ ده‌رباره‌ی ته‌ندروستی ناوترێت.
له‌كۆریای باكور هیچ میدیاییه‌كی ئازاد نییه و ئه‌وه‌ی هه‌یه چه‌ند كه‌ناڵێكه تایبه‌ت به سه‌رۆكی وڵات.
كیم دواهه‌مین جار كه ده‌ركه‌وتووه له میدیای وڵاته‌كه‌یه‌وه رۆژی 11ی نیسان بووه. رۆژی 15ی نیسان به بێ ده‌ركه‌وتنی كیم گه‌وه‌رترین پشووی وڵاته‌كه‌یه‌تی به‌رێوه‌چوو كه ئه‌ویش له‌دایكبوونی باوكی كۆریای باكور كه به دروستكه‌ری وڵات داده‌نرێت.
برۆس كلینگنر، توێژه‌ری دامه‌زراوه‌ی كه‌له‌پور و جێگری به‌رێوه‌به‌ری به‌شی ئاژانسی هه‌واڵگری مه‌ركه‌زی پێشوو بۆ كۆریای باكور ده‌ڵێت: "له‌م دواییه ده‌رباره‌ی ته‌ندروستی كیم باسی تێكچوونی دڵ و ده‌ماغ ی ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر كیم گواسترابێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه ئه‌وا له ئاهه‌نگی له‌دایكبوونی كیم ئیل سۆنگ –ی باپیریدا باس له ئاماده‌نه‌بوونی ده‌كرا".
به‌پێی رۆژنامه‌ی ده‌یلی ئێن كه‌ی كه باره‌گاكه‌ی له سیئۆل-ی پایه‌ته‌ختی كۆریای باشوره و گروپێكن خۆیان به جیابووه له كۆریای باكور ده‌زانن، نوسیویه‌تی كه رۆژی 12ی نیسان نه‌شته‌رگه‌ری دڵی بۆ كیم كراوه و له ژێر چاودێری وردی ته‌ندروستیدایه.
كیم جۆنگ یۆن سه‌رۆكی كۆریای باكوره له ساڵی 2011 و له ساڵی 2012 ه‌وه سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی كۆریای باكوره، كوڕی دووه‌می كیم جۆن ئێل كه دووه‌م سه‌رۆكی كۆریای باكور بوو له نێوان ساڵی 1994-2011.