2020-04-21   696     
مه‌حمود سادقی، په‌رله‌مانتاری شاری تاران له په‌رله‌مانی ئێران له دۆسیه‌ی دادگاییكردن به‌تۆمه‌تی ”قسه‌هه‌ڵبه‌ستن بۆ سادق لاریجانی، سه‌رۆكی پێشووی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران” سزای زیندانی ٢١ مانگی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
ئاوێنه: به‌پێی هه‌واڵی راگه‌یاندنی ناوخۆی ئێران، دادگای شۆڕشی ئه‌و وڵاته بڕیاری ده‌ركرد له‌باره‌ی دۆسیه‌ی ”قسه بۆ هه‌ڵبه‌ستن” كه سه‌رۆكی پێشووه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران لاریجانی كه به نزیكی له موحافزكاران ناسراوه دژبه په‌رله‌مانتاری ریفۆرمخواز سادقی كردبوویه‌وه.
سادقی سزای ٢١ مانگ زیندانی و غه‌رامه‌كردن به بڕی پێنج ملیۆن تمه‌ن سزادرا.
سیاسه‌تمه‌داری ریفۆرمخواز سادقی، روونكردنه‌وه‌ی دا سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كه و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه بڕیاره‌كه ته‌مییز ده‌كاته‌وه.