2020-04-21   1140     
بهوتهی ئهندامێكی پهرلهمانی كوردستان، بەبێ ئاگاداری وەزارەتی کشتوکاڵ، بەنایاسایی چپسی پەتاتە بەلێخۆشبونی گومرگی لەھەرسێ مەرزی ئیبراھیم خەلیلو باشماخو حاجی ئۆمەران ھاوردە كراوه.
ئاوێنه: بهپێی چهند نوسراوێك كه سۆران عومهر، ئهندامی پهرلهمانی كوردستان بڵاویكردۆتهوهو لهبارهی نوسراوهكانهوه دهڵێت، "وەزارەتی بازرگانیو پیشەسازی لەڕێگەی بەڕێوەبەرێتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازیەوە ڕێگە بەکۆمپانیایەک دەدات بۆ ھێنانی پەتاتەی چپس کە قەدەغەیە!".
راشیگهیاندووه، "بەبێ گەڕانەوە بۆ وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ ماوەی ٦ مانگ ئەم ڕێگەپێدانە کراوە بۆ ئەم کۆمپانیا لەھەرسێ مەرزی ئیبراھیم خەلیلو باشماخو حاجی ئۆمەران، کە تەنھا ڕەصیدەکە لەبازاڕدا ٣ ملیۆن دۆلار دەکات! لەگەڵ ئەوەشدا لێخۆشبونی لەگومرگ بۆ کراوە، ئەم کارە نایاساییە گوماناویە بەیاسای ژمارە ٢٠ی ساڵی ١٩٩٨ ئەم کارە کراوە کە یاساکە لەھەرێم ئینفاز نیە!".
ئهو پهرلهمانتاره دهڵێت، "لەوە سەیرتر وەزیری دارایی ئاراستەی گومرگی کردوە بەھەمان ڕێکار!".
ئهوهشی خستۆتهڕو كه لە ١٥/٤/٢٠٢٠وە وەزری بەرھەمی ناوخۆییەو باجی زیاتر خراوەتە سەر بەرھەمی پەتاتە! ئێستە بەشێکی ئەو پەتاتەیه لەمەرزی باشماخە دەویسترێ بەبێ گومرگ داخڵ بکرێ!
سۆران عومهر بهپێویستی دەزانێت كه "وەزارەتی کشتوکاڵ بەجدی بێتە خەت لەم مەسەلەیهداو لێکۆڵینەوەش لەم ڕێگەپێدانە نایاساییە دەکەین لەکاتێکدا حکومەت دەڵێ داھاتم کەمیکردوە بەملیۆنان دۆلار لێخۆشبونی گومرگی بۆ ئەم بابەتە یانی چی؟".