هه‌ردو تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك و ئینستاگرام، ئێواره‌ی
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له ژماره‌یه‌ك وڵات به‌شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو كێشه‌یان تێكه‌وت
و به‌كارهێنه‌ران ئاسته‌نگیان بۆ دروست بو له‌چونه ناو هه‌ژمارو لاپه‌ڕه‌كانیان و
بڵاوكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانیان.
ئاوێنه: كۆمپانیای فه‌یسبوك رایگه‌یاند كه ئاگادارن هه‌ندێك
كه‌س كێشه‌یان هه‌یه له به‌كارهێنانی به‌رنامه‌كانی كۆمپانیاكه.
به‌پێی هه‌واڵه‌كان ژماره‌یه‌كی زۆر به‌كارهێنه‌ری هه‌ردو تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی
فه‌یسبوك و ئینستاگرام سكاڵایان كردوه كه ناتوانن ئه‌و دو پێگه‌یه به‌كاربهێنن.
فه‌یسبوك خۆی هۆكاری كێشه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری
له‌تۆڕه‌كه‌دا گه‌ڕاندۆته‌وه.
هاشتاگی "#facebookdown" له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر
بڵاوكرایه‌وه‌و ده‌یان تویت له‌باره‌ی له‌كاركه‌وتنی فه‌یسبوكه‌وه كران.