ئێران هەرەشە لەحزبەكوردییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان دەكات
  2019-03-14       2069       


ئاژانسی هەواڵی كوردپا بڵاویكردوەتەوە كە بەرێوەبەری شورای باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، عەلی شەمخانی لەگەڵ ژمارەیەك فەرماندەی سوپای پاسداران كۆبوەتەوە‌و هەرەشەی لەحزبە كوردییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان كردوە بەوەی هەر هەوڵێك بدەن بۆ تێكدانی ئارامی ئێران ئەوا زۆر بەتوندی وەڵام دەدرێنەوە.

ئاوێنە: بەپێی هەواڵی ئەو ئاژانسە عەلی شەمخانی لەگەڵ فەرماندەكانی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران رەوشی ناوچەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانیان تاووتوێ كردوە، شەمخانی باسی لەوە كردوە كە حزبە كوردییەكانی باكوری رۆژئاوای ئێران كە مەبەست لێی رۆژهەڵاتی كوردستانە لەلایەن چەند وڵاتێكەوە هاندەدرێن بۆ تێكدانی ئەمنیەت‌و ئاساییشی ناوخۆی ئێران.

لەسەروبەندی نزیكبونەوەی یاد‌و بۆنەكانی جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ سوپا‌و هێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بە جێگیركردنی چەكی قورس‌و مامناوەند لەچەند ناوچەیەكی سنوری رۆژهەڵاتی كوردستان‌و هەروەها رێگریكردن لەهونەرمەندان تا بەشداری ئاهەنگەكانی نەورۆزی ئەمساڵ نەكەن رێوشوێنی توندیان گرتوەتەبەر، لەبەرامبەریشدا ناوەندی هاوكاری حزبەكانی رۆژهەڵات داوا لە هاوڵاتیان دەكەن لەژێر ناوی "نەورۆزی ئازادی" بەشداری لەیاد‌و بۆنەكانی نەورۆز بكەن.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×