پێنج ملیۆن مریشک بەرهەم دێت داوای ڕاگرتنی هاتنی مریشکی بەستو دەکرێت
  2020-04-22       1476       

لەبەرامبەر ئەو بڕە زۆرەی مریشک کە بەرهەم دەهێندرێت، کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان داوای ڕاگرتنی هاوردە کردنی مریشکی بەستو دەدرێت.

ئاوێنە - زریان محەمەد: نازم عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان بە ئاوێنەی ڕاگەیاند "لەبەرواری ٣/١ تا ٤/٢٠ پێنج ملێۆن جوچک خراوەتە ناو هۆڵەکانی بەرهەم هێنانی مریشک، تێکردنی جوچک بۆ هۆڵەکان لە ئێستاشدا بەردەوامی هەیه‌".

راشیگەیاند "هەر بۆیە داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و یەکە ئیداریەکانی پارێزگاکان دەکەم هاوردەکردنی مریشکی بەستو بەهەمو شێوەک ڕابگرێت چونکە بەرهەمی ناوخۆیمان زۆرە تا چیتر خاوەن کێڵگەکان توشی زەرەر و زیان نەبن".

ئاماژە بۆ ئەوە دەکات "لەئێستادا لە پارێزگای هەڵەبجە و گەرمیانیش زیاتر لە ٢ ملێۆن و ٥٠٠ هەزار جوچک خراوەتە ناو هۆڵەکانی کێڵگە پەلەوەریەکان".

لەماوەی ڕابردودا جێگری کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان ڕایگەیاند زیاتر لە پێنج ملیار دینار لەهەرێمی کوردستان زیان بەر خاون کێڵگە پەلەوەریەکان گەشتووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×