2020-04-22   648     
شای سعودیه و سه‌رۆكی كاروباری هه‌ردو مزگه‌وتی مه‌ككه و مه‌دینه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی نوێژی ته‌راویح به‌بێ ئاماده‌بونی هاوڵاتیان و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاتژمێره‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌ربڕی.
ئاوێنه: ئاژانسی هه‌واڵی سعودیه بڵاویكردوه‌ته‌وه، سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه، له مانگی ره‌مه‌زاندا كاتژمێره‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ كه‌مبكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كاتی زیاتر بده‌ن به‌هاوڵاتیان تا پێداویستی و خۆراك له‌گه‌ڕه‌كه‌كانیان بكڕن.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، نوێژی ته‌راویح ئه‌نجامده‌درێت، به‌ڵام له‌به‌ر مه‌ترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا، نوێژخوێن ئاماده نابێت و ته‌نها له‌لایه‌ن پێشنوێژه‌كانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.