2020-04-22   994     
ئابووریی سعودیه به هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا گورزێكی نوێی به‌رده‌كه‌وێت.
ئاوێنه: به گوێره‌ی راپۆرتیکی ئاژانسی بلومبێرگ، سعوودیه گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كاری نه‌وتی جیهان، بە هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و داكه‌وتنی نرخی نه‌وت، داهاته نه‌وتییه‌كانی ئه‌م وڵاته به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیان تۆمار ده‌كات و ئابووریی ئەم وڵات گورزێكی گه‌وره‌ی به‌رده‌كه‌وێت.
پێشبینی ده‌كرێت، ئاستی به‌رهه‌م‌هێنانی ناوخۆیی ئه‌وم وڵاته به رێژه‌ی له سه‌دا ٣ دابکەوێت و له ماوه‌ی بیست ساڵی رابردووا بگاته كه‌مترین ئاستی خۆی وهاوكات لە گەڵ ئەم داکەوتنە ئابوورییە، رێژه‌ی بێكاریش له‌م وڵاته روو له هه‌ڵكشان ده‌كات.