نرخی نەوتی خاو لە بازەڕەکانی جیهان
  2020-04-23       961       

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوام بەرز و نزم دەکات و ئەمڕۆ پێنج شەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٢٢ دۆلار و نرخی بەرمیلێک ئەمریکیش بە ١٥ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئاوێنه‌: دوای ئەو دابەزینە مێژوویەی نەوتی خاوی ئەمریکی لە چەند رۆژی ڕابردوودا بە خۆیەوە بینی لە ئێستادا ڕووی لەبەرزبونەوە کردوە و هاوکات نرخی نەوتی برینیتش لەسەرو ٢٠ دۆلارەوەیە.

دابەزینی نرخی نەوت بەو رێژەیە زۆرە کاریگەری گەورەی کردۆتە سەر وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت و بەتایبەت عێراق و هەرێمی کوردستان.

بەپێی وتەی شارەزایانی ئابوری دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە بڵاوبونەوەی کۆرۆناوە هەیە چونکە بەشێکی زۆری وڵاتان هاوڵاتیانیان کەرەنتین کردوە و کارگە و جوڵەی هاتوچۆ وەستاوە و خواست لەسەر نەوت کەمبۆتەوە
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×