2020-04-23   638     
وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی ئێران رایگەیاند، له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٩٠ کەسی دیكه بەهۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ژماره‌ی توشبووانیش ٨٧ هه‌زاری تێپه‌ڕاند.
ئاوێنه: لەمیانی لێدوانێکی رۆژانامەوانیدا کیانوش جیهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی ئێران ئاماژەی بەوە کرد کە لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٩٠ کەسی دیكه بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه، بەوەیش كۆی گشتی ئەو کەسانەی له‌و وڵاته بەو په‌تایه گیانیان لەدەستداوە گەیشتە، پێنج هەزار و ٤٨١ کەس.
هاوکات کیانوش جیهانپور باسی له‌وه كرد كه كۆی گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته، پێنج هه‌زار و ٤٨١ كه‌س و تێكڕای ژمارەی تووشبووانیش به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٨٧ هەزار و ٢٦ كەس.
شایەنی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه كرد، باری ته‌ندروستیی سێ هه‌زار و ١٠٥ كه‌سی تووشبوو ناجێگیره و تا ئێستاش، ٦٤ هه‌زار و ٨٤٣ كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه.
کیانوش جیهانپور ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه تا ئه‌مڕۆ له سه‌رانسه‌ری ئێران-دا، پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بۆ ٣٨٩ هه‌زار و ٥٠٧ كه‌س كراوه.