دۆناڵد ترەمپ باس له‌ته‌ندروستی‌ بۆریس جۆنسن‌و کیم جۆنگ ئون ده‌كات
  2020-04-24       649       
بۆریس جۆنسن، کیم جۆنگ ئون، دۆناڵد ترەمپ
دۆناڵد ترەمپ ده‌ڵێت، بۆریس جۆنسن تەندروستی زۆر باشەو هیواداریشه‌ هەواڵی نەخۆشکەوتنی کیم جۆنگ ئون راست نەبێت.

ئاوێنه‌: دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كی‌ ته‌له‌فۆنی‌ له‌گه‌ڵ بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا ئه‌نجامداو له‌باره‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌وه‌ ترەمپ ڕایگه‌یاند، "زۆر باش دیاربو، وەکو بۆریسەکەی جاران، تەندروستی زۆر باشە."

بۆریس جۆنسنی‌ 55 ساڵ توشی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا بو، چه‌ند رۆژێك لەنەخۆشخانە مایەوە.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ دۆناڵد ترەمپ له‌باره‌ی‌ دۆخی‌ ته‌ندروستی‌ کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکور وتی‌، "هەواڵێکم بیستووە لەبارەی تێکچونی تەندروستیی کیم جۆنگ ئون، هیوادارم هەواڵی نەخۆشکەوتنی راست نەبێت".
 
سەرۆکی ئەمریکا وتیشی‌ن "ئێمە پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ کۆریای باکور هەیە".
 
به‌پێی‌ چه‌ند هه‌واڵێكی‌ میدیا جیهانییه‌كان، پاش ئه‌نجامدانی‌ نەشتەرگەریی دڵی بۆی‌، تەندروستی سەرۆکی کۆریای باکوور ناجێگیر بووه‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×