2020-04-25   669     
رۆژنامه‌ی مه‌عاریف رۆژی هه‌ینی بڵاویكردۆته‌وه كه هۆبه‌ی هه‌واڵگری سه‌ربازی له‌سوپای وڵاته‌كه پێیوایه كه قه‌یرانی كۆرۆنا له وڵاتی ئیسرائیل تا كۆتایی ساڵی 2021 به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت: تیمێكی 400 كه‌سی كه پێكهاتوون له‌شرۆڤه‌كارو پسپسۆر له هه‌واڵگری سه‌ربازی كار له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و زانیارییانه ده‌كه‌ن كه له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌جیهاندا بڵاوده‌كرێته‌وه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه كه سه‌رۆكی تیمه‌كه ئه‌فسه‌رێكه به‌پله‌ی عه‌قید و سه‌رووی خۆی له‌وه ئاگاداركردۆته‌وه‌و كه له‌وانه‌یه ئیسرئیل له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا ببێته ئیتاڵیای دووه‌م.