لە توركیا 106 كەسی دیكە بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2020-04-25       509       

وەزارەتی تەندروستی توركیا رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا دو هەزارو 861 كەسی دیكە لەسەرتاسەری وڵات توشی كۆرۆنا بون و 106 كەسی دیكەش بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: فەخرەدین كۆجا، وەزیری تەندروستی توركیا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا دو هەزارو 861 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و بەوەش كۆی گشتی ژمارەی توشبوان لە وڵات گەیشتۆتە 107 هەزارو 773 توشبو.

هەروەها ئاشكراشیكردوە: هەر لەو ماوەیەدا 106 توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو بەوەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی بە ڤایرۆسەكە تا ئێستا لە توركیا گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە دو هەزارو 706 كەس.

هەروەها وتوشیەتی: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا سێ هەزارو 845 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوەو بەوەش تا ئێستا زیاتر لە 25 هەزار توشبو چاكبونەتەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×