چاودێریکردنی سەرۆکەکەی کۆریا لەڕێگەی مانگی دەستکردی ئەمریکا-وە
  2020-04-26       1406       


ئا: لوقمان غەفوور

بەپێی گرتەیەکی مانگی دەستکردی تایبەت بە کۆریای باکور کە لە واشنتۆن-ی پایتەختی ئەمریکا جێگیرە، لە ناوەڕاستی ئەم ھەفتەیەدا، شەفەمەندەفەرە تایبەتی کیم جۆن ئۆن، جوڵەی پێ نەکراوە.

پرۆژەی چاودێریکردنی ٣٨ نۆرس، ئەمڕۆ ٢٥ی ئەپرل لە ڕێگەی زە نیو یورک تایمزەوە ئاشکرایکردووە کە کە شەمەندەفەری خێزانیی کیم لە شاری ونسان لە ٢١ ی ئەپرل تا ٢٣ ی ئەپرل ھیچ جوڵەیەکی پێنەکراوە.

لەکاتێکدا ئەو شەمەندەفەرە بەبەردەوامی کیم و خێزانەکەی  بەکاریدەھێنن. درێژی شەمەندەفەرەکە نزیکە ٢٥٠ مەترە و لە ١٥ ی ئەپل جوڵاوە تا ٢٠ ی ئەپرل، بەڵام لە دوای ئەوە وەستاوە و جوڵەی نەکردووە.

گۆمەڵگەی ونسان ناوچەیەکی فراوان و نیشتەجێی سەرۆکی کۆریایە، جگە لەم شەمەندەفەرە نۆ بینای حەوانەوەی گەورەی تێدایە. ئەو بینایەی کە کیم لە ساڵی ٢٠١٤ ەوە لێی نیشتەجێیە. جگە لەوەی چەند فرۆکەیەکی بچوکیشی تێدایە. 

ھەروەھا ڕاپۆرتەکەی مانگی دەستکردی ٣٨ نۆرس، نوسیویەتی: " وەستانی شەمەندەفەرەکە بەڵگە نییە لەسەر مان و نەمان و تەندروستی کیم، بەڵکو بەڵگە کیم لەو شوێنە نەماوە، چونکە بەپێی بەڵگە سەلمێنراوەکان کیم لە ناوچەیەکی جیاکراوە  و تایبەت لە دورگەیەکی  خۆرھەڵاتی کۆریا دەژی".

کیم جۆن ئۆن سەرکردەیەکی نەوەی سێیەمی بنەماڵەکەیەتیی و دەسەڵاتی لە باوکییەوە بۆ ماوەتەوە دوای ئەوە لە ساڵی ٢٠١١ کۆچی دوایی کرد. بەپێی ڕۆژنامەی ھێڵ ئاشکرا نییە کە کیم چەکی ئەتۆمی بۆ بەجێماوە یاخود بنیاتیناوە.

ڕۆژی ٢٣ی ئەپرل سەرۆک دۆناڵد ترەمپ، کاتێک لێیان پرسی کیم جۆن ئۆن نەخۆشە ئەو لەوەڵامدا وتی؛ "پێموایە ھەواڵەکان زۆر ڕاست نین". دواتر بە توانجەوە وتی:"ئەگەر وا بێت پەیوەندی ئەکەین بە بەرپرسانی کۆریای باکورەوە".

ترەمپ لەڕابردوودا سێ جار ھەڵیداوە کیم بھێنێتە سەر ئەو باوەڕەی واز لە چەکی ئەتۆمی بێنێت کە بۆتە ھۆی ھەڕەشە بۆ ئاسیا و ئەمریکا، بەڵام گفتوگۆکان نەگەیشتونەتە ئەنجام.

ڕۆژنامەی دەیلی ئێن کەی کە لە بارەگاکەی لە سیئۆل-ی کۆریای باشورە لە ژمارەی ئەمڕۆ ٢٥ی ئەپرل نوسیویەتی:"کیم لە ژێر چارەسەری نەشتەرگەریدایە لە ناوچەیەکی دوورە دەست و جیاکراوە لە ھیانگسان لە باکوری پێۆنگ یانگ -ی پایتەخت".

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×